کوردستانی
ئەو مەرجانە چین كە پێویستە لە قوربانیكردندا پەیڕەو بكرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
لە ئاینی پیرۆزی ئیسلامدا چەند مەرجێك بۆ قوربانیكردن دیاریكراوە كە پێویستە هەر مسوڵمانێك پابەند بێت پێوەی بۆ قبوڵبوونی قوربانیكردنەكەی.
مامۆستا ئیدریس ژاڵەیی، پێشنوێژ و وتارخوێنی ئاینی بە مەودا میدیای راگەیاند" لە كاتی قوربانیكردندا پێویستە ئەو مەرجانە رەچاوبكرێت كە دیاریكراون بۆئەوەی قوربانیكردنەكە تەواو و وەگیراو بێت".
وتیشی"ئەو مەرجانەی كە پێویستە جێبەجێ بكرێن خۆی لە چەند خاڵێكدا دەبینێتەوە كە بریتین لەمانەی خوارەوە:
یەكەم: ئەو ئاژەڵەی كە دەكرێتە قوربانی نابێت شەل، كوێر، پیر، لاواز و نەخۆش بێت.
دووەم:ئاژەڵە گەورەكانی وەك، مانگا و گا دەبێت دوو ساڵی تەواو كردبێت، حەیوانی سپی دەبیت دوو ساڵی تەواو كردبێت و حەیوانی رەشیش دەبێت ساڵێكی تەواو كردبێت، هەر ئاژەڵێكی گەورە بۆ حەوت سەرۆك خێزان و منداڵەكانی و هەر ئاژەڵێكی بچوكیش بۆ یەك سەرۆك خێزان و منداڵەكانی دەبێت.
سێیەم: كاتی قوربانیكرد لە دوای نوێژی جەژنەوە دەستپێدەكات تا خۆرئاوابوونی چوارەمین رۆژی جەژن و پێش و پاشی ئەو كاتە درووست نییە بكرێت.
مامۆستا ئیدریس ژاڵەیی ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد"دروستە قوربانی بۆ مردووش بكرێت بەو مەرجەی پێش مردنەكەی وەسیەتی كردبێت كە قوربانی بۆ بكەن، بەڵام ئەگەر وەسیەتی نەكردبێت ئەوا درووست نییە بۆی بكرێت".