کوردستانی
نوسینگهی سهرۆكی حكومهتی ههرێمی كوردستان قسەی پەرلەمانتارێک رەتدەکاتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
نوسینگهی سهرۆكی حكومهتی ههرێمی كوردستان روونکردنەوەیەکی سەبارەت بە قسەکانن سۆران عومەر، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامی لە پەرلەمانی کوردستان بڵاوکردەوە.

لە روونکردنەوەکەدا هاتووە "دوابەدوای ئەوەی لە ناوەوە و دەرەوەی ھەرێم، رێکارەکانی حکومەتی ھەرێم بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی پەتای ڤایرۆسی نوێی کۆرۆنا بووە جێگەی دەستخۆشی ، کەسانێک ویستیان بۆ شێواندنی ئەم دەسکەوتە خەلک چەواشە بکەن و بە ھەواڵی ساختە پێگەی سەرۆکی حکومەت بکەنە ئامانج ،لەوانەش سۆران عومەر پەرلەمانتاری سەر بە کۆمەڵی ئیسلامی هەندێ لێدوانی ناڕاست و چەواشەکارانەی داوە کە گوایە، داهاتی حکومەت لە خەرجییەکانی زیاترە و هەروەها باسی لەوە کردووە کە سەرۆکی حکومەت گوایە خاوەنداریی بانکێک و کۆمپانیایەکی گەورە دەکات".
ئاماژە بەوەشکراوە "لەم کات و ساتەدا کە حکومەتی هەرێم هەموو تواناکانی خۆی بۆ پاراستنی تەندروستی و گیانی هاونیشتمانیان تەرخان کردووە، چاوەڕوانی ئەوە بووین دوور لە ململانێ سیاسییەکان هەموو لایەک بەشدار و هاوکار بن لە پێناو تێپەڕاندنی ئەم دۆخە سەختە، بەڵام بەداخەوە کەسانێک سەلماندوویانە کە هیچ کاتێک ناتوانن بە ئاراستەی بەرژەوەندیی گشتیدا هەنگاو بنێن. ئێمە لێرەدا وێڕای ڕەتکردنەوەی ئەم تۆمەتانە، لە پێناو ئاشکراکردنی راستییەکان بۆ ھاووڵاتییانی خۆشەویستمان رێکاری ئاسایی دەگرینە بەر. ئەم کەسە پێویستە بەڵگەکانی ڕادەستی لایەنە یاساییەکان بکات، ئەگەرنا دەبێت بەرپرسیاریەتی یاسایی ئەو چەواشەکاری و ناڕاستییانە لە ئەستۆ بگرێت".