ئابووری

كاتى كۆتاییهاتنى وه‌رگرتنى گه‌نم ئاشكرا كرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


كاتى كۆتاییهاتنى وه‌رگرتنى گه‌نم ئاشكرا كرا

مه‌ودا میدیا-

سه‌باره‌ت به‌ وه‌رگرتنى گه‌نمى جووتیاران، وەزارەتی كشتوكاڵی عیراق باس له‌وه‌ ده‌كات "كۆتایی ئەم مانگە وەرزی وەرگرتنی گەنم لە باشوور و ناوەڕاستی عیراق كۆتایی دێت و پێشبینی دەكەن شەش ملیۆن و 500 هەزار تۆن گەنم وەربگرن". 

محەمەد خوزاعی، بریكاری وەزارەتی كشتوكاڵی عیراق ئاشكرایكرد "لەكۆتایی ئەم مانگەدا لە باشوور و ناوەڕاستی عیراق، وەرگرتنی گەنمی جووتیاران كۆتایی دێت جگە لە پارێزگاكانی باكووری عیراق".

ئاماژه‌ به‌وه‌شده‌كات "وەرگرتنی گەنمی جووتیاران لە پارێزگاكانی باكوور بەردەوامە بەهۆی ئەوەی وەرزی دروێنەكردن لەو پارێزگایانە درەنگ دەستیپێكردووە".

ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "پێشبینی دەكەن تا كۆتایی وەرز، بڕی شەش ملیۆن و 500 هەزار تۆن گەنم لە جووتیاران لە هه‌موو ناوچەكانی عیراق وەربگیرێت".

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان