تەندروستی
هه‌ولێر: نزیكه‌ى كیلۆیه‌ك موو له گه‌ده‌ى ژنێك ده‌رده‌هێنرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
لە نەخۆشخانه‌یه‌كی هەولێر و لە حاڵەتێکی دەگمەندا به هۆى خووگرتن به خواردنى قژه‌وه، ژنێكى ته‌مه‌ن 28 ساڵ 920 گرام موو لە گەدەی ده‌رده‌هێنرێت كه گرێیان درووستكردبوو.
د. دڵشاد چۆمانی، پزیشکی پسپۆری نەشتەرگەریی گشتیی به‌هاوكارى تیمێک نه‌شته‌رگه‌رییان بۆ ئه‌و ژنه كردووه و مووه‌كانیان له گه‌ده‌ى ده‌رهێناوه.
ئه‌و دكتۆره، رایگه‌یاندووه "لە حەوت مانگى رابردوودا ئه‌و ژنه 18 کیلۆ لە کێشی لەشی دابەزی بوو، به‌ڵام له ئێستادا توانییان به تیمێکی پێنج کەسی، نه‌شته‌رگه‌رى بۆ بكه‌ن و گه‌ده‌ى پاكبكه‌نه‌وه".
وتیشى "ژنه‌كه هاوسەرگیری کردووە و چوار منداڵى هه‌یه"
ژنه‌كه كاتێك ده‌ڕواته لای دكتۆرێكى پسپۆری نەشتەرگەریی گشتیی باس له‌وه ده‌كات، حەوت مانگە هەر خواردن و خواردنەوەیەک ده‌خوات هه‌ڵیده‌هێنێته‌وه و ده‌ڕشێته‌وه، له دوای چەند پشکنینێک دەرکەوتووە مووی قووتداوە و گرێیان لەنێو گەدەی دروستکردووە.
پ ح ع