ئابووری
ئێران دراوى دیجیتاڵى ده‌خاته بازاڕه‌وه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
بانکی ناوەندیی ئێران رایگەیاند، لە مانگی داهاتووه‌وه ریاڵی دیجیتاڵى مامەڵەی پێدەکرێت و هاوڵاتیان دەتوانن سودى لێوەربگرن.
له راگه‌یه‌ندراوێكى بانکی ناوەندیی ئێران ڕایگەیاند "گەشەی قۆناغی تاقیکردنەوەی ریاڵی دیجیتاڵ لە دوورگەی کیش، کڕیارانی تۆڕی بانکی لە مانگى داهاتووەوە دەتوانن بە بێ به‌كارهێنان لە پارەی كاخه‌زى یان کارتی بانکی بە ئاسانی لە رێگای ریاڵی دیجیتاڵەوە کڕینەکانیان ئەنجام بدەن".
هەروەها "دوای تێپەڕاندنی قۆناغی لێکۆڵینەوە و وەرگرتنی مۆڵەتی پێویست لە ئەنجومەنی پارە و بەڵگە لە بانکی ناوەندیی، لە ئەم قۆناغەدا بە شێوەی تاقیکردنەوە لە دورگەی کیش جێبەجێ دەکرێت".
ماوه‌ى چه‌ندین ساڵه به‌هۆى سزاكانى ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر ئێران، به‌هاى تمه‌نى ئێرانى به‌ڕێژه‌یه‌كى به‌رچاو دابه‌زینى تۆماركردووه.
ع،ه