ئابووری

120 هه‌زار ته‌ن گه‌نم له‌ جوتیاران وه‌رگیراوه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


120 هه‌زار ته‌ن گه‌نم له‌ جوتیاران وه‌رگیراوه‌

مه‌ودا میدیا-

به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى بازرگانى هه‌رێم رایده‌گه‌یه‌نێت، وه‌رگرتنى گه‌نم له‌ جوتیارانى هه‌رێم ده‌ستیپێكردووه‌ته‌وه‌.

نه‌وزاد شێخ كامیل، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى بازرگانى هه‌رێم به‌ مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "به‌هۆى پشووى جه‌ژن وه‌رگرتنى گه‌نم له‌ جوتیاران چه‌ند رۆژێك راگیرا، به‌ڵام ده‌ستیپێكردووه‌ته‌وه‌".

وتیشى "تا ئێستا نزیكه‌ى 120 هه‌زار ته‌ن گه‌نم له‌ جوتیارانى هه‌رێمى كوردستان وه‌رگیراوه‌  و پرۆسه‌كه‌ش به‌رده‌وام ده‌بێت تا 700 هه‌زار ته‌ن وه‌رده‌گیرێت".

باسى له‌وه‌شكرد "20 ملیار دینار بۆ گه‌نمى جوتیاران گه‌یشتووه‌ته‌ هه‌رێم و له‌گه‌ڵ كردنه‌وه‌ى ده‌وام ده‌ست به‌دابه‌شكردنى ده‌كرێت به‌سه‌ر جوتیاران".

ع،ه
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە