گێتی

جیهان چاوى له‌ دوو جه‌مسه‌ره‌ زلهێزه‌كه‌یه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


جیهان چاوى له‌ دوو جه‌مسه‌ره‌ زلهێزه‌كه‌یه‌

مه‌ودا میدیا-

دواى زیاتر له‌ 20 ساڵ، جارێكى تر ڤلادیمێر پوتینى، سه‌رۆك رووسیا سه‌ردانى كۆریاى باكورى كردوو و له‌ لایه‌ن كیم جۆن ئون، سه‌رۆكى كۆریاى باكور پێشوازى لێكرا.

سه‌ردانى سه‌رۆكى رووسیا بۆ ئه‌و وڵاته‌ له‌ لایه‌ن جیهان و وڵاتانى تر گرنگى پێده‌درێت و چاودێریی سه‌ردان و كۆبوونه‌وه‌كانی نێوان هه‌ردوو سه‌رۆكى وڵات ده‌كرێت.

رووسیا و كۆریا دوو وڵاتى زلهێز له‌ بوارى سه‌ربازى و خاوه‌ن كڵاوه‌ى ئه‌تۆمین و به‌جۆرێك هاوپه‌یمانن، له‌ به‌رانبه‌ردا ئه‌مه‌ریكا هه‌یه‌ كه‌ تا راده‌یه‌ك له‌گه‌ڵ هه‌ردوو وڵات ناكۆكى هه‌یه‌.

له‌ دواى ئه‌و سه‌ردانه‌ پێده‌چێت پێشهاتى نوێ بێته‌ ئاراوه‌ له‌ جیهاندا و میدیاكانیش به‌ گرنگییه‌وه‌ باسیان كردووه‌ و پێیان وایه‌ یه‌كێكه‌ له‌رووداوه‌ جیهانییه‌كان.

ع،ه
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان