گشتی

ئه‌م هاوینه‌ رووداوێكى گه‌وره‌ى گه‌ردوونى رووده‌دات

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئه‌م هاوینه‌ رووداوێكى گه‌وره‌ى گه‌ردوونى رووده‌دات

مه‌ودا میدیا-

به‌پێى ناسا له‌ هاوینی ئەمساڵدا ئەستێرەیەک لە مەودای سێ هەزار ساڵی رووناکی لە رووداوێکی  دەگمەنی گەردوونیدا دەتەقێتەوە.
 
ئەستێرەناسانی ناسا ئاشكرایان كردووه‌ "لە هاوینی ئەمساڵ ئەستێرەی (تی کرونا بوریاڵێس)، دەتەقێتەوە و رووناکییەکەی بەشێکی زۆری ئاسمان دادەپۆشێت و له‌ لایه‌ن دانیشتووانی زەویشه‌وه‌ ده‌بینرێت".

روونیشكراوه‌ته‌وه‌ "رووداوەكه‌ ناوده‌برێت (نووا)، ئه‌وه‌ش له‌ كاتى خولانه‌وه‌ى دوو ئەستێرە بە دەوری یەکدا و هێزی راکێشانیان ده‌بێته‌ هۆى ئه‌وه‌ى بەر یەک بکەون و تەقینەوەیەکی گەورە رووبدات.

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە