گێتی
سوپای پاسدارانی ئێران خرایه لیستی تیرۆرهوه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
سوپای پاسدارانی ئێران، له لایهن حکومەتی کەنەدا خرایه لیستی تیرۆرهوه و داواش لە هاوڵاتییانى دهكات كه له ئێرانن، وڵاتەكه جێبهێڵن.
ئهمڕۆ چوارشەممە، دۆمینیک لۆبلانک، وەزیری ئاسایشی گشتیی کەنەدا ئاشكرایكرد "حکومەتهكهیان بڕیاریدا سوپای پاسدارانی ئیسلامی ئێران بخاتە لیستی تیرۆرەوە".
هاوكات، حکومەتی ئۆتاوا، داوا لەو هاوڵاتییه کەنەدیانە دەکات کە لە ئێرانن، وڵاتەكه جێبهێڵن.
ئهو بڕیارهى كهنهدا ماناى ئهوهیه، پۆلیسی وڵاتهكهى هەر کەسێک بدۆزێتەوە کە پشتیوانى ئەو گرووپە دهكات، دەتوانێت دەستگیری بکات و هەموو سامانە بانکییەکانی سڕ بکات.
ئهمه له كاتێكدایه، جگە لە کەنەدا، ئەمریکا، سعودیە و بەحرێن سوپای پاسدارانیان خستووەتە لیستی تیرۆرەوە.
پ ح ع