کوردستانی

یه‌كێتى كێشه‌ى كه‌م ئاوى چه‌مچه‌ماڵ چاره‌سه‌ر ده‌كات

مەودا میدیا - سلێمانی |


یه‌كێتى كێشه‌ى كه‌م ئاوى چه‌مچه‌ماڵ چاره‌سه‌ر ده‌كات

مه‌ودا میدیا-

قائیمقامى چه‌مچه‌ماڵ، رایده‌گه‌یه‌نێت "وه‌ك چاره‌سه‌رێكى كاتى بۆ نه‌هێشتنى گرفتى كه‌م ئاوى له‌ سنووره‌كه‌ ئیداره‌ى گشتیی یه‌كێتی به‌ڵێنى دابینكردنى دوو ملیۆن لیتر ئاوى پێداون و له‌ هه‌فته‌ى داهاتووه‌وه‌ رۆژانه‌ 

ره‌مك ره‌مه‌زان، قائیمقامى قه‌زاى چه‌مچه‌ماڵ بۆ مه‌ودا میدیا رایگه‌یاند "به‌هۆى سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى كێشه‌ى كه‌م ئاویی له‌ وه‌رزى هاوێنان له‌ سنوورى قه‌زاكه‌، له‌ ئێستادا ئیداره‌ى گشتیى یه‌كێتیى نیشتمانیی كوردستان به‌لێنى پێداون كه‌ بڕى دوو ملیۆن لیتر ئاویان بۆ دابین بكه‌ن".

وتیشى "له‌ هه‌فته‌ى داهاتوو له‌ رۆژى یه‌كشه‌ممه‌وه‌ ئه‌و ئاوه‌ ده‌گه‌یه‌ندرێته‌ ئه‌و گه‌ڕه‌كانه‌ى كه‌ تۆڕى ئاویان نییه‌ یان گرفتى پێگه‌یشتنى ئاویان هه‌یه‌".

سه‌باره‌ت به‌ به‌رده‌وام بوونى پێدانى ئه‌و دوو ملیۆن لیتر ئاوه‌ى ئیداره‌ى گشتیی، ره‌مك ره‌مه‌زان، ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد "به‌ڵێنیانداوه‌ تاوه‌كو مانگێك به‌رده‌وام بێت، به‌ڵام ته‌مه‌نا ده‌كه‌ن تاوه‌كو كۆتایی هاوین به‌رده‌وامى هه‌بێت".

روونیشیكرده‌وه‌ "تاوه‌كو ئێستا گرفتى كه‌م ئاوییان چاره‌سه‌ر نه‌كراوه‌ و ئه‌و هه‌نگاوه‌ش رێگه‌ى خێرا و كاتییه‌، چاره‌سه‌رى یه‌كجارى نییه‌".

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە