کوردستانی

گه‌رمترین ناوچه‌ى هه‌رێم دیاریكرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


گه‌رمترین ناوچه‌ى هه‌رێم دیاریكرا

مه‌ودا میدیا-

كەشناسیی هەرێم، پێشبینییه‌كانی كەشوهەوای ئه‌مڕۆ و به‌یانى راده‌گه‌یه‌نێت و به‌پێى پێشبینییه‌كانیش ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، وه‌ گەرمیانیش گەمترین ناوچەی هەرێم ده‌بێت كه‌ پله‌ى گه‌رمى ده‌گاته‌ 48 پله‌ى سیلیزى.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسیی و بومەلەرزەزانیی هەرێمى كوردستان بڵاویكردووه‌ته‌وه‌ "ئەمڕۆ  هەینی، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و پلەكانی گەرما نزیك دەبێتەوە بەراورد بە تۆماركراوی دوێنێ".

سه‌باره‌ت به‌ سبەینێ شەممەش رایگه‌یاندووه‌ "ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێك پەڵە هەور، پلەكانی گەرماش هاوشێوەی ئەمڕۆ دەبێت".

بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر: 45  

سلێمانی: 40  

دهۆك: 43

كەركوك: 46

هەڵەبجە: 44

زاخۆ: 45

سۆران: 41

حاجی ئۆمەران: 29

گەرمیان: 48 

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان