عیراقی

لە ئاهەنگێكی هاوسەرگیریدا 100 كەس ژەهراویبوون

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە ئاهەنگێكی هاوسەرگیریدا 100 كەس ژەهراویبوون

مه‌ودا میدیا-
  
بەهۆی خواردنەوە، لە ئاهەنگێكی هاوسەرگیری لە سنووری پارێزگای ئەنبار، 100 كەس ژەهراویبوون و له‌ ئێستادا لە ژێر چاودێری پزیشیكدان.

فەرمانگەی تەندروستیی پارێزگای ئەنبار بڵاویكردووه‌ته‌وه‌ "100 حاڵەتی ژەهراویبوون بەهۆی خواردنی ژەمێك خۆراك لە ئاهەنگێكی هاوسەرگیریدا، لە نەخۆشخانەكانی قەزای كەرامە تۆماركراوە".

ده‌شڵێت "نەخۆشەكان بەدەست ژەهراویبوونی خۆراكەوە دەناڵێنن و تووشی ئازاری گەدە و رشانەوە و تا بوون و دەستبەجێ دەست بە چارەسەری پزیشكی كراوە بۆیان".

روونیشیكردووه‌ته‌وه‌ "تیمە پزیشكییەكان رێكاری پێویست دەگرنەبەر بۆ پێشكەشكردنی خزمەتگوزاریی تەندروسیتی بۆ نەخۆشەكان و تەندروستییان جێگیرە و لە ژێر چاودێری پزیشیكدان".

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان