کوردستانی

ژمارەیەک پرۆژەی گرنگ لە رانیە جێبەجێ دەکرێن

مەودا میدیا - سلێمانی |


ژمارەیەک پرۆژەی گرنگ لە رانیە جێبەجێ دەکرێن
مەودا میدیا-

حکوومەتی هەرێمی کوردستان، گوژمەی 40 ملیار دینارژمارەیەک پرۆژەی گرنگ بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کەمئاوی لە ئیدارەی راپەڕین جێبەجێ دەکات.

بەڕێوەبەرایەتی ئاوى ڕاپەڕین رایگەیاند "حکومەتی هەرێم 40 ملیار دیناری بۆ جێبەجێکردنی پرۆژەکانی ئاوی خواردنەوە لە سنووری بەڕێوەبەرایەتییەکەیان دابینکردووە کە پێکدێن لە پرۆژەی ستراتیژی، گرنگ، مامناوەند و بچووک، لە سەرجەم شار، شارۆچکە و گوندەکانی سنوورەکەیان".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "زۆربەی پرۆژەکان لەمساڵدا دەکەونە بواری جێبەجێکردنەوە، بەشێکیشیان ساڵی داهاتوو لە ڕێگەی پرۆژەکانەوە بۆ چەند ساڵى داهاتوو کێشەى ئاوى خواردنەوە لە ئیدارەى ڕاپەڕین کۆتایی دێت".


ب ح
Qaiwan
Qaiwan