کوردستانی

حزبى نوێ و كاندیدى دیكه‌ به‌شدارى هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ن

مەودا میدیا - سلێمانی |


حزبى نوێ و كاندیدى دیكه‌ به‌شدارى هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ن

مه‌ودا میدیا-

به‌پێى نوێترین لێدوانى وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عیراق دوو حزبى نوێ ئامادەییان ده‌ربڕیوه‌ بەشداریی بكه‌ن لە هەڵبژاردن، هاوكات 20 كاندیدی سەربەخۆش ناوی خۆیان تۆمار كردووە.

جومانە غەلای، وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عیراقئاماژه‌ى به‌وه‌كرد "له‌ ئێستادا دوو حزبى نوێ ئامادەییان دەربڕیوە كه‌ بەشداریی لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بكه‌ن".

وتیشى "هه‌روه‌ها 20 كاندیدی تری سەربەخۆ ناوی خۆیان تۆمار كردووە به‌ مه‌به‌ستى ئه‌وه‌ى بەشداریی بكه‌ن لەم هەڵبژاردنە و تۆماری كاندیدانیش بەردەوامى هه‌یه‌".

ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "پرۆسه‌ى تۆماری حزب و كاندیدەكان تاوه‌كو 24ی ئه‌م مانگه‌ درێژ كراوەتەوە، به‌ ئامانجى ئه‌وه‌ى هه‌ر حزب و لایەنێك بەنیازه‌ بەشداریی بكەن،  پێویستە تاوه‌كو ئه‌و واده‌یه‌ ناوی خۆیان تۆمار بكەن".

ئەمه‌ لە کاتێکدایە، تاوەکو ئێستا تا واده‌ى ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دیاری نەكراوە، و کۆمیسیۆنیش پێشنیازى رۆژى 5ى ئەیلولى كردووه‌ بۆ پرۆسه‌كه‌.

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان