کوردستانی
کەشوهەوا جێگیر ده‌بێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
کەشناسیی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای بۆ 48 كاتژمێرى داهاتوو بڵاوكرده‌وه و ئاماژه به جێگیربوونى کەشوهەوا ده‌كات.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كه‌شناسیی و بوومه‌له‌رزه‌زانیی هه‌رێمى كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت "ئەمڕۆ شەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ دروسبوونی هەندێک پەڵەهەوری جیا جیا و پلەکانی گەرما نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ".
له‌باره‌ى سبەی یەکشەممەش، رایگه‌یاندووه "بە هەمان شێوە ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ دروسبوونی هەندێک پەڵەهەوری جیا جیا و گۆڕانکاری بەسەر پلەکانی گەرمادا نایەت".
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 45
سلێمانی: 42
دهۆک: 43
کەرکوک: 46
هەڵەبجە: 43
زاخۆ: 44
گەرمیان: 47
سۆران: 41
حاجی ئۆمەران: 31
پ ح ع