کوردستانی
كه‌شێكى له‌بار و ته‌واو گونجاو بۆ خوێندكارانى 12 ره‌خسێندراوه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
سبه‌ینێ یه‌كشه‌ممه پرۆسه‌یه‌كى گرنگى په‌روه‌رده‌یی له هه‌رێمى كوردستان به‌ڕێوه‌ده‌چێت كه ئه‌ویش ئه‌نجامدانى تاقیكردنه‌وه‌ى نیشتمانى پۆلى 12ى ئاماده‌ییه و په‌روه‌رده‌ى سلێمانیش رایده‌گه‌یه‌نێت "هه‌موو ئامادهسازییهكیان كردووه و كه‌شێكى له‌بار و ته‌واو گونجاویان بۆ خوێندكاران ره‌خساندووه".
عومه‌ر محه‌مه‌د، یاریده‌ده‌رى به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی په‌روه‌رده‌ى سلێمانى تایبه‌ت به مه‌ودا میدیا رایگه‌یاند "تاقیكردنه‌وه‌یه‌كى زۆر گرنگه بۆ حكومه‌ت و هه‌رێمى كوردستان، چونكه داهاتووى سه‌رجه‌م خوێندكاران به‌ستراوه به‌م پرۆسه‌یه‌وه له به‌ر ئه‌وه‌ى لێره‌وه ده‌توانێت ئه‌نجامى خۆى دیارى بكات و بڕواته چی به‌شێك و چی زانكۆیه‌ك".
وتیشى "ئه‌وان وه‌ك وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده و به‌رێوه‌به‌رایه‌تیى گشتیی په‌روه‌رده‌ى سلێمانى، سه‌رجه‌م كارئاسانی و ئامادهسازییهكیان كردووه و هیچ گرفتێك نه‌ماوه بۆ ده‌ستپێكردنى تاقیكردنه‌وه‌كان، ته‌نها میكانیزمى هێنانی پرسیار له هه‌ولێره‌وه ماوه كه ئه‌مشه‌وه ده‌گاته سلێمانى و سبه‌ینێ یه‌كشه‌ممه 23ى حوزه‌یرانى 2024، له كات و ساتى خۆیدا تاقیكردنه‌وه ده‌ستپێده‌كات".
سه‌باره‌ت به ره‌خساندنى كه‌شێكى وا كه خوێندكار دوور بێت له دڵه‌ڕاوكێ و به ئاسووده‌یی تاقیكردنه‌وه ئه‌نجام بدات، ئه‌و به‌رپرسه‌ى په‌روه‌رده، روونیكرده‌وه "بۆ ئه‌و مه‌به‌سته چه‌ند هه‌نگاوێكیان گرتووه‌ته‌به‌ر كه فێنكی هۆڵه‌كانه و بۆ ئه‌وه‌ش له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى كاره‌با هه‌ماهه‌نگییان كردووه و فیدهرهكانیان دیاریكردووه و كاره‌با بۆ ئه‌وانه دابین ده‌كرێت، وه موه‌لیده‌كانیش هاوكارن له‌گه‌ڵیان، هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌به‌رى هۆڵه‌كان كۆبوونه‌وه‌یان كردووه كه ده‌بێت كه‌شێكى ئارام بره‌خسێنن و پێش ده‌ستپێكردنى تاقیكردنه‌وه له‌گه‌ڵ مامۆستاكان گفتوگۆ بكه‌ن و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نایانه‌وێت ژینگه‌ى هۆڵه‌كان تێكبچێت".
نموونه‌یه‌ك له داتاكان سه‌باره‌ت به ژماره‌ى خوێندكاران و هۆڵه‌كان بۆ به‌شه‌كانى زانستى و وێژهيى و پيشه‌يى له په‌روه‌رده‌كانى سنوورى پارێزگاى سلێمانى.
پ ح ع