کوردستانی
په‌روه‌رده بۆ ئه‌مساڵى خوێندن چه‌ند بڕیارێك ده‌رده‌كات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
سه‌باره‌ت به ده‌سپێكردنه‌وه‌ى ساڵی نوێی خوێندنی 2024 - 2025، وەزارەتی پەروەردەی حكومه‌تى هەرێم چەند بڕیارێك ده‌رده‌كات.
له نووسراوێكدا كه ئاڕاستەی بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەكانی سنووری پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكان كراوە، وەزارەتى پەروەردەى حکومەتى هەرێمى کوردستان داواده‌كات، "لە رۆژى 24ى ئاب تاوه‌كو 29ى ئابى ئه‌مساڵ قوتابییان و خوێندكاران بەسەر هۆبەکانى خوێندندا دابەشبکەن".
هاوكات، داوا لە مامۆستایانیش دەکات، "رۆژى دووشەممە 1ى ئه‌یلوول پەیوەندی بە ناوەندەکانى خوێندنەوە بکەن".
وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده، بڕیاریشی داوە لە 31ی ئاب تاوه‌كو 5ی ئەیلوول خشتەی هەفتانەی وانەكان دادەنرێت و بەشەوانەی مامۆستایان دیاریدەکرێت".
ئه‌وه‌ش هاتووه "لە ماوەی وەرزی هاوینیشدا كارگێڕیی ناوەندەكانی خوێندن رۆژانی دووشەممە و پێنجشەممە لە دەوامدا دەبن".
پ ح ع