کوردستانی
ئۆتۆمبێلێكى حاجییان وه‌رده‌گه‌ڕێت و چوار حاجى گیان له‌ده‌ستده‌دات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
ئۆتۆمبێلێكى حاجییانى هەرێمی کوردستان لە رێگه‌ى گەڕانەوەیان، لە پارێزگای روومادی وەرگەڕاو به‌هۆیه‌وه چوار حاجی گیانیان لەدەستدا.
میدیاكانی عیراق، ئەمڕۆ شەممه 22ی حوزەیرانى 2024، بڵاویان كردووه‌ته‌وه "پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە رێگه‌ی گەڕانەوە بۆ سلێمانی، لە روومادی ئۆتۆمبێلێك وەرگەڕاوە كە ژمارەیەك حاجیی شاری سلێمانیی تێدا بووە".
ئه‌و حاجییانه ژماره‌یان پێنج كه‌سه و به ڤیزای ساڵیی و بە ئۆتۆمبێلی تایبەتی خۆیان چوونه‌ته سعودیه.
ئەنەس عانی، بەڕێوەبەری راگەیاندنی تەندروستیی ئەنبار ئاشكرایكردووه "بەهۆی رووداوه‌كه‌وه چوار حاجییان گیانی لەدەستداوە، کە دوو پیاو و دوو ئافرەتن".
پ ح ع