کوردستانی
نهێنى یه‌كلایی كردنه‌وه‌ى پۆسته‌كانى ئه‌م پارێزگایه ئاشكرا ده‌كرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
ئه‌ندامێكى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى كه‌ركوك رایده‌گه‌یه‌نێت "بۆ یه‌كلایی كردنه‌وه‌ى پۆسته‌كانى حكومه‌تى خۆجێى پارێزگاكه، رێكه‌وتنى پارتى و یه‌كێتى زۆر گرنگه"، ده‌شڵێت "پێیان وتوون سودانیش ناتوانێت بڕیار بدات چونكه كورد له ناو خۆیاندا ته‌با نیین".
په‌روین فاتح، ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى كه‌ركوك بۆ مه‌ودا میدیا رایگه‌یاند "رێكه‌وتنى پارتى و یه‌كێتى زۆر گرنگه بۆ یه‌كلایی كردنه‌وه پۆسته‌كانى حكومه‌تى خۆجێى كه‌ركوك".
سه‌باره‌ت به هه‌ماهانگی و نزیكبوونى ئه‌و دوو لایه‌ن كورده‌ش له كه‌ركوك، ئه‌و ئه‌ندامه‌ى ئه‌نجومه‌ن كه له سه‌ر فراكسیۆنى یه‌كێتییه، ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد "له ئێستادا پێش چوونه كۆبوونه‌وه‌وه پارتى هه‌ماهانگه، به‌ڵام له كاتى دانیشته‌كان و گفتوگۆكردندا ئه‌گه‌رى هه‌یه نه‌خشه‌ى جیاوازیان هه‌بێت، كه به‌ڕاستى ده‌بێت پارتى ئه‌و بیركردنه‌وه‌یه وه‌لا بنێ و به قسه‌ى وڵاتانى هه‌رێمى نه‌كات".
په‌روین فاتح، روونیشیكرده‌وه "له‌گه‌ڵ یه‌كێك له ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌ن له نه‌ته‌وه‌ى عه‌ره‌ب گفتوگۆیان كردووه، پێیان وتوون سودانیش ناتوانێت بڕیار بدات چونكه كورد له ناو خۆیاندا ته‌با نیین، وه‌ك خۆى ده‌ڵێت "ئه‌وه ڕاستییه‌كى تاڵه".
پ ح ع