کوردستانی

راوكردن لە گەرمیان كەمیكردووە

مەودا میدیا - سلێمانی |


راوكردن لە گەرمیان كەمیكردووە
مەودا میدیا-
بەهۆی چڕكردنەوەی هەوڵەكانی پۆلیس بۆ نەهێشتنی و توندكردنەوەی سزاكان، دیاردەی راوكردن لە گەرمیان بە تەواوی كەمبووەتەوە. 

ئارام محەمەد، لێپرسراوی بنكەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی باوەنور بە مەودا میدیای راگەیاند"ماوەی زیاتر لە ساڵێكە بە تەواوی هەوڵەكانیان چڕكردووەتەوە بۆ نەهێشتنی دیاردەی راوكردن و رێگریكردن لەو كەسانەی كە بە شێوەی نایاسایی لە سنورەكەدا راو دەكەن".

وتیشی"هاوكات لەگەڵ هەوڵە بەردەوامەكانی پۆلیسی دارستان و ژینگە بۆ رێگریكردن لە دیاردەی راوكردن، ئێستا توندكردنەوە و زیادكردنی سزای یاسایی ئەو كەسانەش كە راودەكەن بە زیندانیكردن و غەرامەكردن، هۆكارێكیترە بۆ كەمبوونەوەی دیاردەی راوكردن لە سنورەكەدا".

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد"ئێستا هەر كەسێك راو بكات و دەستگیر بكرێت سەرەتا نزیكەی 15 رۆژ بەند دەكرێت و دواتریش بە كەفالەتی بڕە پارەیەكی زۆر ئازاد دەكرێت كە دەگاتە نزیگەی 10 ملیۆن دینار، بەڵام ئەگەر دووبارەی بكاتەوە ئەوا بۆ جاری دووەم سزاكەی دووقات دەبێتەوە".

باسی لەوەشكرد"بەهۆی كەمبوونەوەی راوكردنەوە ئێستا ئاژەڵە كێوییەكان بە تەواوی بوژاونەتەوە و زیادیان كردووە كە بە رۆژیش بە ئاشكرا بە شێوەی تاك و بەكۆمەڵ لەو ناوچانەدا دەبینرێن". 
ئ.پ 

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان