کوردستانی
بە هۆی گەرماوە لە گەرمیان پشوو رادەگەیەنرێت؟
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
هەرچەندە پلەكانی گەرما لە كەلاری ناوەندی ئیدارەی گەرمیان بە بەراورد لەگەڵ ناوچەكانی تری هەرێم بەرزترە، بەڵام سبەینێ دەوام ئاسایی دەبێت و هیچ پشوویەك راناگەیەنرێت.
چۆمان ئەحمەد، وتەبێژی ئیدارەی گەرمیان بە مەودا میدیای راگەیاند"لە ماوەی چەند ساڵی رابردوودا تا ئێستا تەنها یەك جار لە سنوری ئیدارەی گەرمیان بە هۆی بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرماوە پشووی رەسمی راگەیەنراوە".
وتیشی"سەرەڕای بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما لە سنورەكە، بەڵام رۆژی یەك شەممە و رۆژانی دواتریش دەوام لە سەرجەم دام و دەزگاكانی سنورەكە ئاسایی دەبێت".
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد"بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما لە سنوری گەرمیان تەنها یەك رۆژ و دوو رۆژ نییە و هەندێك جار بۆ ماوەی چەند هەفتەیەكیش بەو بەرزییە دەمێنێتەوە، بۆیە راگەیاندنی پشوو كارێكی ئاسان نابێت".
باسی لەوەشكرد"هەموو بەڕێوەبەرایەتییەكانی سنورەكە كارەبای نیشتمانی بەردەوامیان بۆ دابینكراوە، بۆیە بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما كاریگەری ئەوتۆی لەسەر بەڕێوەچوونی دەوامی فەمانبەران نابێت".
ئەوەش لە كاتێكدایە كە بەپێی پێشبینییەكان، رۆژی یەك شەممە 23/6/2024 پلەكانی گەرما زۆر بەرزدەبنەوە و لە هەندێك ناوچە دەگاتە 50 پلەی سیلیزی، بەو هۆیەشەوە لە چەند پارێزگایەكی عیراق كراوەتە پشووی رەسمی.
ئ.پ