کوردستانی
لە جەژندا 160 هەزار گەشتیار سەردانی سلێمانییان كردووە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
لە رۆژانی جەژنی قورباندا نزیكەی 160 هەزار گەشتیار سەردانی شاری سلێمانی و دەوروبەرییان كردووە.
ئارام شوانی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گەشتوگوزاری سلێمانی رایگەیاند" تەنها لە رۆژانی جەژنی قوربان و پشووەكاندا، 159 هەزار و 583 گەشتیار سەردانی شاری سلێمانی و دەوروبەرییان كردووە".
وتیشی"رێژەی هاتنی گەرشتیاران لەم ساڵدا بە بەراورد بە جەژنی قوربانی ساڵی رابردوو، 60 هەزار گەشتیار زیاترە و زۆربەی گەشتیارانیش لە ناوەڕاست و خوارووی عیراقەوە هاتوون".
ئاماژەی بەوەشكرد"داهاتی هاتنی گەشتیاران بۆ خاوەنكاران و كاسبكارانی سلێمانی بە نزیكەیی بە 32 ملیۆن دۆلار مەزەندە دەكرێت".
ئ.پ