کوردستانی
ژنێك لە گهرمیان خۆی هەڵواسی و گیانی لەدەستدا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە گوندێكی سەر بە ناحیەی سەرقەڵا لە گەرمیان ژنێك خۆی هەڵواسی و بەهۆیەوە گیانی لەدەستدا.
بەپێی راگەیەنراوێكی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان، نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە گوندی عەوڵاقوتی سەر بە ناحییەی سەرقەڵا لە گەرمیان، ژنێك بە پەت خۆی هەڵواسیوە و گیانی لەدەستداوە.
ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە ژنەكە ناوی (گ - د - ب) بووە و لەدایكبووی ساڵی 1960 بووە كە دوای گیانلەدەستدانی تەرمەكەی براوەتە پزیشكی دادوەری قەزای كەلار و توێكاریی پزیشكی بۆ كراوە.
لە راگەیەنراوەكەی پۆلیسی گەرمیاندا هیچ ئاماژەیەك بە هۆكاری گیانلەدەستدانی ئەو ژنە نەدراوە، بەڵام باس لەوەكراوە كە پەڕاوی لێكۆڵینەوەی بۆ كراوەتەوە.
ئ.پ