کوردستانی

رێگایەكی سەرەكی بۆ ماوەی 7 رۆژ دادەخرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


رێگایەكی سەرەكی بۆ ماوەی 7 رۆژ دادەخرێت
مەودا میدیا-
بەهۆی جێبەجێكردنی پرۆژەی قیرتاوكردنەوە، سایدی هاتن لە سپیلك بۆ خەلیفان لە رێگای جووت سایدی سپیلك ــ خەلیفان، بۆ ماوەی حەوت رۆژ دادەخرێت.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سۆران رایگەیاند، بەهۆی جێبەجێكردنی كۆتا قۆناغی قیرتاوكردنی رێگای جووت سایدی سپیلك ــ خەلیفان، لە رۆژی یەكشەممەوە سایدی هاتن لە سپیلك بۆ خەلیفان بۆ ماوەی حەوت رۆژ دادەخرێت و سایدی خەلیفان بۆ سپیلك بۆ هەردوو ئاڕاستە بەكاردەهێنرێت.

هەر لە راگەیەنراوەكەدا ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، دوای حەوت رۆژ ئەو سایدە تەواو دەبێت و دەكرێتەوە و دوای ئەوەش سایدی پێچەوانە، واتا سایدی رۆیشتن لە خەلیفان بۆ سپیلك بە هەمان شێوە بە مەبەستی قیرتاوكردنی دادەخرێت. 
ئ.پ 

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان