کوردستانی

پلەکانی گەرما نزم دەبێتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


پلەکانی گەرما نزم دەبێتەوە

مه‌ودا میدیا-

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسیی، كه‌ بۆ ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، به‌گشتیی ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و پلەکانی گەرماش نزم دەبێتەوە.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كه‌شناسیی و بوومه‌له‌رزه‌زانیی هه‌رێمى كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت "ئەمڕۆ یەکشەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، لەگەڵ زیادبوونى خێرايى با، هه‌روه‌ها پلەکانی گەرما کەمێک نزم دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوی دوێنێ".

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه‌ "دووشەممە ئاسمان ساماڵ  و پەڵە هەور دەبێت، لەگەڵ نزمبوونەوەى پلەکانى گەرما بە نزیکەى 2-4 پلەى سیلیزى، پلەکانی گەرما نزم دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ".

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر: 40  

سلێمانی: 37  

دهۆک: 38

کەرکوک: 45

هەڵەبجە: 40 

زاخۆ: 40

سۆران: 37

حاجی ئۆمەران: 25

گەرمیان: 45

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان