کوردستانی
كۆى گشتیی رووداوهكانى ئاگر كهوتنهوه و زیانهكانى بڵاوكرایهوه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
له ئامارێكدا پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی رووداوهكانی ئاگرکەوتنەوە بڵاودهكاتهوه و رایدهگهیهنێت "زیاتر لە 800 دۆنم لە سنوورهكه سووتاون و دوو کەسیش بە تۆمەتی ئاگرکردنەوە دەستگیرکراون".
له راگهیهندراوێكدا ئهو بهڕێوهبهرایهتییه، ئاشكرایكردووه "لە سنووری پارێزگاکە چەند رووداوێکی ئاگرکەوتنەوە تۆمارکراون و زیانەکانیش بەم شێوەیە بوون:
*لە سنووری گوندەکانی کانی شابان و ئەحمەد کلوان، ئاگرێکی فراوان کەوتەوە و زیاتر لە 200 دۆنم پووش و پاوان و دارستان سووتان، بەهۆکاری ئاگرکردنەوەکەش هاوڵاتییەک لە بنکەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی عەربەت دەستگیرکرا.
*لەئەنجامی ئاگری سنووری باریکەی کۆن و عەربەت لە سنوورى ناحیەی عەربەت کە نزیکەی 50 دۆنم پووش و پاوان سووتاوە هاوڵاتییەک دەستگیرکرا.
*ئاگرێك لە سنووری گوندی میرزا رۆستەمی بچووک سەر بەناحیەی خدران کەوتەوە و نزیکەی 50 دۆنم گەنم و پووش و پاوان سووتا.
*دوو ئاگر لە شاخی میریاسی و نەوتی شیوی قازی و قامیشان و فەقیرە و زەید عومەر کەوتەوە و نزیکەی 20 دۆنم پووش و پاوان و داری سرووشتی و باخی هاوڵاتییان سووتان.
*لە سنووری گوندی دەرگەزێن ئاگر نزیکەی 10 دۆنم پووش و پاوان و گەنم و دوو باخی هاوڵاتییانی سووتان و دواتر لەلایەن بەرگریی شارستانی بازیانەوە کۆنترۆڵ کرا.
*هەر لە بازیان و لە سنووری گوندەکانی کڵاشکەران و بیبی جەك ئاگرێکی فراوان کەوتەوە نزیکەی 500 دۆنم پووش و پاوان و دەیان داری سووتاند.
پ ح ع