کوردستانی
هاتوچۆ له سهر دهنگۆیهك دڵنیایی دهداته شۆفێران
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
سهبارهت به چۆنییەتی هەژمارکردنی سزای تیژڕۆیی لە لایەن کامێراکانی چاودێرییەوە، هاتوچۆی هەولێر، دڵنیایی دهداته شۆفێران و دهڵێت "لە راستیدا لەم حاڵەتانەدا کامێراکە چوار گۆشەیەکی سەوز وەک ئاماژە دەخاتە سەر ماتۆڕەکە و ئەو ئۆتۆمبێلانەی دیکە هیچ سەرپێچیەکیان بۆ تۆمار ناکرێت".
لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتوچۆی هەولێرکە ئەمڕۆ یەکشەممە ئاماژهى بهوهكردووه "دەنگۆیەک لەنێو شوفێران بڵاو بووەتەوە، کاتێک لە شەقامەکاندا ماتۆڕسکیلێک بە خێرایی بە تەنیشتیاندا تێپەڕ دەبێت و کامێرای چاودێری تیژڕۆیی وێنەی دەگرێت و فلاش لێ دەدات؛ ئەوا ئەو شوفێری ئۆتۆمبێلانەی نزیکن لە ماتۆڕسکیلەکە، وا دەزانن سەرپێچیەکە بۆ ئەوانیش هەژمار دەکرێت".
روونیشیكردووهتهوه "لە راستیدا لەم حاڵەتانەدا کامێراکە چوار گۆشەیەکی سەوز وەک ئاماژە دەخاتە سەر ماتۆڕەکە و ئەو ئۆتۆمبێلانەی دیکە هیچ سەرپێچیەکیان بۆ تۆمار ناکرێت ئەگەر لە خێرایی دیاری کراو رۆیشتبن".
پ ح ع