کوردستانی
كۆڵبه‌رێكى كورد كوژرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی ئەرکان باڵواسە، خەڵکی شارى مەریوانى رۆژهه‌ڵاتى كوردستان، بە تەقەی سوپاى پاسداران لە سنووری تەتەی هەورامان كوژرا.
رێكخراوى مافى مرۆڤى هه‌نگاو بڵاویكرده‌وه "ئەو کۆڵبەرە هیچ کاڵایەکی قاچاخی پێ نەبووە و سوپاى پاسداران بە بێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو تەقەیان لێ کردووه".
باس لهوهشكراوه "تەرمی ئەو کۆڵبەرە بۆ نەخۆشخانەی مەریوان گوازراوه‌ته‌وه، تەمەنى 29 ساڵه‌و خەڵکی "جەلەلەى سەر بە بەشی سەرشیوی مەریوانە".
ساڵانه به ده‌یان كۆڵبهرى كورد به‌ته‌قه‌ى سوپاى پاسدارانى ئێران ده‌كوژرێن و له ماوه‌ى مانگى رابردووش زیاتر له 10 كۆڵبه‌ر كوژراون.
ع،ه