کوردستانی
هێڵى شه‌مه‌نده‌فه‌ر ده‌گاته مه‌رزى باشماخ
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
پارێزگارى سنه‌ى رۆژهه‌ڵاتى كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، هێڵى ئاسنى سنه تا مه‌رزى باشماخ ده‌ڕوات و كارى له‌سه‌ر ده‌كرێت.
ئیسماعیل زارعی کووشا، پارێزگارى سنه رایگه‌یاند "ئیبراهیم ڕەئیسی، سه‌رۆك كۆمارى پێشوى ئێران كاری گەورەی بۆ کوردستان ئەنجامدا بە شێوەیەک کە ئەگەر ئەو نەبوایە لەوانەبوو ڕێگای ئاسنی سنە، فڕۆکەخانەی سه‌قز و بەنداوەکان تا 8 ساڵی دیکە کۆتای‌یان نه‌هاتایه".
وتیشى "یەکێک لە کارەکانی ڕەئیسی دروستكردنى رێگای ئاسنی سنە -هەمەدان بۆ مەریوان بوو کە دەبێ لە دەوڵەتی داهاتوو پەسەند بکرێت".
باسى له‌وه‌شكرد "به‌و پێیه هێڵى ئاسنى سنه تا سنورى باشماخ ده‌ڕوات و كارى له‌سه‌ر ده‌كرێت".
ع،ه