کوردستانی
سیستمى هاتوچۆى هه‌رێم و عيراق به‌یه‌كه‌وه ده‌به‌سترێته‌وه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى هاتوچۆى عیراق رایده‌گه‌یه‌نێت، سیستمى هاتوچۆى هه‌رێم و عیراق به یه‌كه‌وه ده‌به‌سترێته‌وه.
رائید محەمەد عەلی بەڕێوەبەری بەشی پێوەندییەكان و راگەیاندن لە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی هاتوچۆی عیراق رایگەیاند "هه‌ماهه‌نگى راستەوخۆ لە نێوان حكومەتی عیراق و هه‌رێم لەبارەی سیستمی هاتوچۆی یەكگرتوو ده‌كرێت".
وتیشى "شاندێك لە هەولێرەوە چونه‌ته بەغدا، بەمەبەستی ئامادەكردنی سیستمێكی هاتوچۆی یەكگرتوو، ئەوەیش لە رێی داتا و زانیاری ئاڵوگۆڕ دەكرێت".
باسى له‌وه‌شكرد "كار بۆ ئامادەكردنی سیستمێكی یەكگرتوو بۆ غەرامە و ئاڵوگۆڕی زانیاریی ده‌كرێت، سیستمەكەش بریتییە لە وەرگرتنی غەرامە دەستبەجێ لە ئۆتۆمبێلی سەرپێچیكار لە هەرێمی كوردستان كە ژمارەی بەغدای لەسەرە، كە شۆفێر دەتوانێت غەرامە لە هەرێم بدات، بە پێچەوانەشەوە".
ع،ه