کوردستانی
پشووى فه‌رمى راگه‌یه‌ندرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
دواى ئه‌وه‌ى له په‌رله‌مانى عیراق ده‌نگى له‌سه‌ردرا، ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق بڕیاریدا رۆژی سێشەممە بكرێتە پشووی فەرمی بەبۆنەی جەژنی غەدیر.
حەیدەر مەجید، وتەبێژی راگەیاندنی حكومەتی عیراق رایگەیاند "بەبۆنەی جەژنی غەدیر، بڕیاردرا رۆژی سێشەممە 25-6-2024 بكرێتە پشووی فەرمی لە سەرانسەری وڵات‌دا".
ئه‌و پشووه له‌كاتێكدایه، كه مانگى رابردوو په‌رله‌مانى عیراق به كۆى ده‌نگ بڕیارى له‌باره‌وه دا، هه‌روه‌ها رۆژى كیمیابارانى هه‌ڵه‌بجه‌ش بڕیاردرا له‌سه‌رتاسه‌رى عیراق بكرێته پشووى فه‌رمى.
هه‌رچه‌نده پشووه‌كه فه‌رمى و سه‌رتاسه‌رى عیراق ده‌گرێته‌وه به هه‌رێمى كوردستانیش، به‌ڵام تا ئێستا حكومه‌تى هه‌رێم به فه‌رمى راینگه‌یاندووه.
ع،ه