کوردستانی

توركیا بە تەواوی هاتە ناو قوڵایی خاكی هەرێمەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


توركیا بە تەواوی هاتە ناو قوڵایی خاكی هەرێمەوە
مەودا میدیا-
درەنگانی شەوی رابردوو، هێزێكی زۆری توركیا بەچەكی قورسەوە لەسنوری ئامێدی هاتە ناو  قوڵایی خاكی هەرێمی كوردستانەوە و جێگیربوون. 

میدیاكانی نزیك لە پە-كە-كە بڵاویان كردووەتەوە، شەوی رابردوو سوپای توركیا كاروانێكی سەربازیی ناردووەتە ناوچەی كانی ماسی لە پارێزگای دهۆك ‌و بە ئاشكراش ئەو كارەیان ئەنجامداوە.

بەپێی زانیارییەكان، توركیا كاروانێكی گەورەی چەك و تەقەمەنی و سوپای ناردوەتە سنوری كانی ماسی كە چەكی قورسیان پێیە، بەڵام تا ئێستا نازانرێت ئامانج لە هێنانی ئەو هێزە چییە و روو لە چ ناوچەیەكی هەرێم دەكەن. 

بەپێی زانیارییەكانی میدیای پە-كە-كە، پارتی دیموكراتی كوردستان لە تەنیشتی بنكەو بارەگاكانی خۆی، مۆڵگەی بۆ سوپای توركیا درووستكردووە و دەیانپارێزێت و هەر هەنگاوێكی ئەو سوپایەش بۆ ناو خاكی هەرێم بە چاوساغی و رێنمایی پارتی بووە. 
ئ.پ

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان