کوردستانی
خاوەن موەلیدەكان جۆزەی ماڵان دەگۆڕن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەهۆی بەرزی پلەكانی گەرما و زۆری پەستان لەسەر موەلیدە ئەهلییەكان، خاوەنی موەلیدەكان ئەو جۆزانە دەگۆڕن كە كارەبایەكی زیاتر لە قەبارەی خۆی رادەكێشێت.
هاشم غەفور، خاوەنی یەكێك لە موەلیدە ئەهلییەكان بە مەودا میدیای راگەیاند"هەندێك جار وا رێكدەكەوێت كە بە هۆی كۆنبوونەوە هەندێك جۆزەی ماڵان كارەبایەكی زیاتر لەو كارەبایە رادەكێشێت كە دیاریكراوە، بۆیە ناچارن بیگۆڕن بە جۆزەیەك كە هەمان قەبارەی خۆی كارەبا رابكێشێت".
وتیشی"هەندێك جۆزەی كۆن ئەگەر چوار ئەمپێر بێت ئەوا نزیكەی شەش بۆ حەوت ئەمپێر كارەبا رادەكێشێت، لە كاتێكدا ئەو هاوڵاتییە تەنها پارەی چوار ئەمپێرەكە دەدات، بۆیە ئەوە هەم پەستانێكی زۆر لەسەر موەلیدەكان درووست دەكات و ئەوانیش ناچار جۆزەیەكیان بۆ دابنێن كە هەمان ئەو قەبارە ئەمپێرە رابكێشێت كە هاوڵاتییان پارەی دەدەن.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد"جۆزە تازەكان هیچ كێشەیەكیان نییە و ئەو دەنگۆیانەش دوورن لە راستییەوە كە دەوترێت ئەگەر جۆزەیەك چوار ئەمپێر بێت ئەوا كەمتر لەو بڕە دەداتە هاوڵاتییان".
ئ.پ