کوردستانی
ژمارەیەک خوێندکاری تر گەڕێندرانەوە هەرێمی کوردستان
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ژمارەیەک خوێندکاری هەرێمی کوردستان کە لە وڵاتی هیندستان دەخوێنن، درەنگانی شەوی رابردوو کە رێگەی بەغداوە گەیشتنەوە هەرێمی کوردستان.
ئەو خوێندکارە کوردانە لە وڵاتی هیندستان تووشی گرفت بووبوون و بەهۆی داخستنی گەشتە ئاسمانییەکان و فڕۆکەخانەکانی عیراق و هەرێمی کوردستان نەیاندەتوانی بگەڕێنەوە.
شەوی رابردوو دوای ئەوەی بە فڕۆکەیەکی تایبەت لە هیندستانەوە گەڕێندرانەوە بەغدای پایتەختی عیراق، درەنگانی شەو و کاتژمێر دووی شەو گەڕانەوە هەرێمی کوردستان.
پێشتریش هەر لەم هەفتەیەدا 300 خوێندکاری کوردی وڵاتی قوبرس گەڕێندرانەوە هەرێمی کوردستان و کە لە لایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە کاری گەڕانەوەیان بۆ کرابوو.