کوردستانی

پرۆژەی ئاوی گۆپتەپە-چەمچەماڵ دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


پرۆژەی ئاوی گۆپتەپە-چەمچەماڵ دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە
دوای زیاتر لە 10 ساڵ لە بوونی كێشەی ئاو لە قەزای چەمچەماڵ و ناحیەكانی، پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە-چەمچەماڵ دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە.  
 
رەمك رەمەزان، قایمقامی چەمچەماڵ رایگەیاند"پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە-چەمچەماڵ گەیشتووەتە قۆناغی كۆتایی گرێبەست لەگەڵ كۆمپانیایەكدا و بڕیارە بەم نزیكانە دەست بە جێبەجێكردنی پرۆژەكە بكرێت.

وتیشی" ئەوان و خەڵكیش هەنگاوی كردارییان دەوێت بۆ جێبەجێكردنی پڕۆژەكە، چونكە لە رابردووشدا بڕیاری جێبەجێكردنی پرۆژەكە دراوە، بەڵام بە چەندین بیانووی جۆراوجۆر نەچووەتە بواری جێبەجێكردنەوە".

ئەوەش لە كاتێكدایە كە ماوەی نزیكەی 10 ساڵە قەزای چەمچەماڵ و گوندەكانی دەورووبەری كێشەی نەبوونی ئاویان هەیە، بەجۆرێك هەندێك جار لە ماوەی وەرزی هاویندا بۆ ماوەی 12 رۆژ ئاو بە هاوڵاتییان نەدراوە. 

ئ.پ

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان