کوردستانی
جه‌بار یاوه‌ر: هێزى پێشمه‌رگه به فیكه‌یه‌ك جیاده‌بنه‌وه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
ئه‌میندارى پێشووى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان رایگه‌یاند، تا ساڵى 2026 نابێت هیچ هێزێكى پێشمه‌رگىه له ده‌ره‌وه‌ى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه بێت.
جه‌بار یاوه‌ر، ئه‌میندارى پێشووى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه رایگه‌یاند "به‌پێی لێكتێگه‌یشتنێك كه له‌نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئه‌مه‌ریكادا واژۆكراوه وابڕیاردراوه كه ده‌بێت تا ساڵی 2026 هیچ هێزێكی پێشمه‌رگه له ده‌ره‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه نه‌بێت".
باسى له‌وه‌شكرد "نابێت هێزه‌كان ته‌نها به‌ژماره یه‌كبخرێن و دواتر به فیكه‌یه‌ك جیاببنه‌وه بۆ دوو سه‌نگه‌ری جیاواز وه‌كوو ئه‌وه‌ی له كۆتایی ساڵی 2017 روویدا".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووە "ته‌نها هێزی پێشمه‌رگه دابه‌شنه‌بووه به‌سه‌ر دوو به‌ره‌دا به‌ڵكوو پۆلیس، ئاسایش، دژه‌تیرۆر و هه‌رچی هێزی چه‌كدار هه‌یه له‌م هه‌رێمه‌دا دابه‌شبووه به‌سه‌ر ئه‌و دوو لایه‌نه‌دا (پارتی و یه‌كێتی)".
وتیشی "له دێگه‌ڵه تا سه‌ره‌وه هیچ ئاسایشێكی هه‌یه پارتی نه‌بێت؟ له دێگه‌ڵه‌ش تا ئه‌ملاش هیچ ئاسایشێك هه‌یه یه‌كێتی نه‌بێت؟ بۆیه دابه‌شبوونه‌كه ته‌نها پێشمه‌رگه نییه، به‌ڵكوو هه‌موو هێزه چه‌كداره‌كانه و هۆكاری سه‌ره‌كیه‌كه‌ش بیركردنه‌وه‌ی ئه‌و حزبه سیاسیانه‌یه كه هێزیان هه‌یه".
ع،ه