کوردستانی

ئاسایشى هه‌رێم داوایكردووه‌ هه‌ر سێ كۆمه‌ڵه‌كه‌ باره‌گاكانیان چۆڵ بكه‌ن

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئاسایشى هه‌رێم داوایكردووه‌ هه‌ر سێ كۆمه‌ڵه‌كه‌ باره‌گاكانیان چۆڵ بكه‌ن

مه‌ودا میدیا-

سەرچاوەیەکی باڵا لە هه‌ر سێ کۆمەڵەکه‌ رایگه‌یاندووه‌، لە چەند رۆژی رابردوو دەزگای ئاسایشى هه‌رێم بانگهێشتی کردوون و داوای لێکردوون بە فەرمی بارەگاکانیان چۆڵ بکەن.

سەرچاوەیەکى باڵا لە هەرسێ باڵی کۆمەڵەکان کە نەیویستووە ناوەکەی ئاشکرا بکرێت، بە دەنگی ئەمه‌ریکای وتووە "دەزگای ئاسایش هەرسێ کۆمەڵەکەی بانگهێشت کرد و پێیان وتین ئەگەر بارەگاکانتان چۆڵ نەکەن هێزی عیراقی دێتە سەرتان، پێشیان وتین یان بچنە سورداش یان عەربەت".

وتیشی "وتوومانە و دەیڵێینەوە ئێمە بارەگاکانمان چۆڵ ناکەین، بۆ ئەمە لەگەڵ یوئێن و چەند لایەنێک تەنانەت پەیاممان داوە بە دەوڵەتی عیراق، بەڵام وادیارە فشارەکان کۆتاییان نایەت لەسەرمان، ئیتر هەر ئەوە هەیە یان قەڵاچۆمان بکەن و کۆمەڵکوژمان بکەن".

ئه‌وه‌شى خستوه‌ته‌ڕوو "ئێمە وابڕیارمانە وەک هەرسێ کۆمەڵەکە کە چۆڵی ناکەین و دەمێنینەوە، چونکە پێشتر مەرجەکانمان قبووڵ کرد دیاردەی چەکداریمان نەهێشتووە و لەگەڵ پێوەرە ستاندارە جیهانیەکان گونجاندوومانە"

ع،ه
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان