کوردستانی

حاجییه‌كى ترى هه‌رێمى كوردستان كۆچیدوایی كرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


حاجییه‌كى ترى هه‌رێمى كوردستان كۆچیدوایی كرد

مه‌ودا میدیا-

وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف و كاروبارى ئایینى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بڵاویكرده‌وه‌، حاجییه‌كى هه‌رێمى كوردستان دانیشتوى سلێمانى كۆچیدوایی كرد.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكى وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف هاتووه‌ "حاجییه‌كى سلێمانى به‌ناوى فاتیح جه‌بار له‌ شوێنى مانه‌وه‌ى خۆى له‌ مه‌ككه‌ كۆچیدوایی كرد".

له‌ ماوه‌ى وه‌رزى حه‌جى ئه‌مساڵ نزیكه‌ى 30 حاجى هه‌رێمى كورستان گیانیان له‌ ده‌ستداوه‌.

رۆژى شه‌ممه‌ى ئه‌م هه‌فته‌یه‌، چوار حاجى دانیشتوى سلێمانى له‌كاتى گه‌ڕانه‌وه‌یان كه‌ به‌ ئۆتۆمبێلى خۆیان رۆشتبوون بۆ حه‌ج، له‌ روومادى تووشى رووداوى هاتوچۆ بوون و گیانیان له‌ ده‌ستدا، به‌پێى راگه‌یه‌ندراوێكى وه‌زاره‌تى ئه‌وقافیش زۆرینه‌ى ئه‌وانه‌ى ئه‌مساڵ گیانیان له‌ ده‌ستداوه‌ به‌ ڤیزا چونه‌ته‌ حه‌ج


ع،ه
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان