کوردستانی

لە هەرێمی کوردستان ژمارەی تووشبووان زیادییکرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە هەرێمی کوردستان ژمارەی تووشبووان زیادییکرد
مەودا  میدیا-

وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان دوو تووشبووی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەولیر راگەیاند، بەوەش ژمارەی تووشبووان گەیشتە 190 کەس.

بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "دوو کەس لە هەولێر تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، ژنێکی تەمەن 30 ساڵ و پیاوێکی تەمەن 25 ساڵن".

بەو دوو تووشبووەی هەولێر، ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان گەیشتە 190 تووشبوو، لە ناویاندا 61 کەس چاکبوونەتەوە.
Qaiwan
Qaiwan