کوردستانی

به‌ كاره‌باى 24 كاتژمێريى گرفتى كه‌م ئاویی چاره‌سه‌ر ده‌كرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


به‌ كاره‌باى 24 كاتژمێريى گرفتى كه‌م ئاویی چاره‌سه‌ر ده‌كرێت

مه‌ودا میدیا-

هه‌موو ساڵێك لەگەڵ هاتنى وەرزی هاویندا گرفتی کەم ئاوی لەبەشێکی گەڕەکەکانی هەولێر دروست دەبێت.

نەبەز عەبدولحەمید، قایمقامی هەولێر رایگه‌یاند "هه‌ر گەڕەکێك بێ ئاو بێت، هۆكاره‌كه‌ى ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ بوونى گرفتى کەمی کارەبای نیشتمانی لە بیرەکانیان، کە ژمارەیان 247 بیرە".

وتیشى "بڕیاردراوە هه‌موو ئەو گەڕەکانە کارەبای 24 کاتژمێريیان بۆ دابین بكرێت، ئه‌ویش لە رێگەی کارەبای نیشتمانی و مۆلیدەی ئەهلییەوە".

لە پارێزگای هەولێر هەزار و 400 بیر هەیه‌، و بەرنامەی بەستنەوەی کارەبای بیرەکان بە مۆلیدە ئەهلیەکانه‌وه‌ بۆ ماوەی چوار ساڵە جێبەجێدەکرێت.

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان