کوردستانی

هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ى پارتى ده‌ستیپێكرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ى پارتى ده‌ستیپێكرد

مه‌ودا میدیا-

پارتى هەڵبژاردنی ئۆرگانەکانی له‌ سه‌ر ئاستی مەکتەبەکانی رێکخستنی پارێزگا و لقەکان ده‌ستپێكرد و ماوه‌ى نزیکەی 10 رۆژ دەخایەنێت، لیژنەیەکی باڵاش بۆ مەکتەبی رێکخستنی هەر پارێزگایەک پێکهێنراوە.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 25ى حوزه‌یرانى 2024، پارتى دیموكراتى كوردستان له‌ سه‌ر ئاستی مەکتەبەکانی رێکخستنی پارێزگا و لقەکان، هەڵبژاردنی ئۆرگانەکانی دەستپێكرد، كه‌ ماوه‌ى 12 ساڵە ئه‌م هەڵبژاردنه‌ نەکراوە.

له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا وه‌ك قۆناغی یەکەم بنکەکان، سەرۆک و کارگێڕەکانی رێکخراو هەڵدەبژێرن، وه‌ سەرۆکی رێکخراو و دوو کارگێڕەکەی بەرپرسی ناوچە و شەش کارگێڕ هەڵدەبژێرن، هه‌روه‌ها ئەوانیش شەش کارگێڕ بۆ لقەکان هەڵدەبژێرن، وه‌ کارگێڕانی لق دەنگ بۆ هەڵبژاردنی بەشەکانی مەکتەبی رێکخستنی پارێزگاکەیان دەدەن، به‌ڵام ئەم هەڵبژارکانی تردا دەکرێت.

به‌ڕێوه‌چوونى هه‌ڵبژاردن، لە 17 لق ده‌بێت، و بۆ ھەر هه‌موو  لقەکانیش لیژنە دیاریکراوە، و ژنانیش لە هەڵبژاردنەکە بە رێژە بەشداری دەکەن و لە پەیڕەودا بەشددنە بەرپرسی لق و مەکتەبی رێکخستنی پارێزگاکان ناگرێتەوە و تەنها لە نێو ئۆرگانەارییان کراوەتە بڕیار.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌، لە  کۆنگرەی 14ى پارتی دیموكراتى كوردستان بڕیار لەسەر کۆنفرانسی نێوخۆیی حیزب درا.

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان