کوردستانی
گەڕەكە كوردییەكانی كەركوك دەرمان رێژدەكرێن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بڕیارە ئەمڕۆ پێنج شەممە، لە چوارچێوەی هەڵمەتەكانی خۆپارێزی، بەشێك لە گەڕەكە كوردییەكانی كەركوك دەرمان رێژبكرێن.
لە ماوەی رابردوودا لە كەركوك چەندین هەڵمەتی رشتنی دەرمان لە چوارچێوەی خۆپارێزی بۆ رێگریكردن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا ئەنجامدراوە.
بڕیارە ئەمڕۆ لەسەر ئەركی ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق گەڕەكە كوردییەكانی كەركوك دەرمان رێژ بكات كە پێكهاتوون لە گەڕەكی ئیمام قاسم و شۆرجە و بەشێكی رەحیم ئاوا.
ئەڵماس فازیل، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "وەک خزمەت بە کوردەکانی کەرکوک بڕیارمدا ئەمڕۆ پێنجشەممە دەرمان رێژی ئەو گەڕەکانە بکەین وەک هەڵمەتێکی خۆپارێزی دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا".
سەرەتا ڤایرۆسی كۆرۆنا لە كەركوك تۆماركرا لەسەر ئاستی عیراق و دواتر چەندین خێزان لەو شارە تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون كەپێشتر لە ئێران گەڕابوونەتەوە.