کوردستانی
به‌نداوێك ناوچه‌یه‌كى وشكانی ئاوه‌دان ده‌كاته‌وه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
ئه‌مڕۆ به‌نداوى چه‌مرگه به ره‌سمى كرایه‌وه و بهڕێوەبەری گشتیی بەنداوەکانی هەرێمی کوردستانیش رایده‌گه‌یه‌نێت "به‌نداوه‌كه تواناى گلدانه‌وه‌ى ملیۆنێك و 200 هه‌زار مه‌تر سێجا ئاوى هه‌یه و گرنگییه‌كى به‌رچاویشى هه‌یه له رووى ئاوه‌دانكردنه‌وه و كشتوكاڵییه‌وه بۆ ناوچه‌كه".
ره‌حمان خانى، بهڕێوەبەری گشتیی بەنداوەکانی هەرێمی کوردستان بۆ مه‌ودا میدیا رایگه‌یاند "ئه‌مڕۆ به‌نداوى چه‌مرگه له لایه‌ن سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران و وه‌زیرى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاوى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستانه‌وه، به شێوه‌یه‌كى ره‌سمى كرایه‌وه".
وتیشى "به‌نداوه‌كه ده‌كه‌وێته ناحیه‌ى كه‌سنه‌زان له ده‌شتى هه‌ولێر، نزیك گوندى چه‌مرگه و تواناى گلدانه‌وه‌ى ملیۆنێك و 200 هه‌زار مه‌تر سێجا ئاوى هه‌یه و له ناوچه‌یه‌كى وشكانیدایه و له هاوین و پازیزدا ئه‌و چه‌مه هیچ ئاوێكى لێ نییه، بۆیه له وه‌رزى زستان و به‌هاردا ئاوى باراناو كۆده‌كاته‌وه كه ئه‌وه‌ش گرنگییه‌كى زۆرى بۆ ناوچه‌كه هه‌یه".
له رووى گرنگى به‌نداوه‌كه‌ش، ره‌حمان خانى، روونیكرده‌وه "ئه‌و ناوچانه ده‌بووژێنێته‌وه و سودێكى به‌رچاوى هه‌یه له رووى ئاوى خواردنه‌وه و ئاوى ژێرزه‌وى و كشتوكاڵ و په‌روه‌رده‌كرنى ماسى و ئاژه‌ڵدارى و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى ناوچه‌كه، هه‌روه‌ها كه‌مكردنه‌وه‌ى كاریگه‌رى لافاویش له وه‌رزی باراناویدا".
پ ح ع