کوردستانی
رۆژنامه‌نووسانى هه‌ولێر زه‌لزه‌له‌یانه به‌ده‌ست ده‌سه‌ڵاته‌وه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
به‌پێى راپۆرتێك كه بڵاوكراوه‌ته‌وه، رۆژنامه‌نووسان له هه‌ولێر به ده‌ست حزبى ده‌سه‌ڵاتدارى شاره‌كه زه‌لزه‌له‌یانه و زۆرترین پێشێلكارى و سوكایه‌تى به رۆژنامه‌نووسان ده‌كه‌ن.
هۆزان قادر، سەرۆکی پەیامنێرانی کوردستان رایگەیاند "لە شەش مانگدا پێشێلکاری بەرامبەر 145 رۆژنامەنووس کراوە و لە هەولێر زۆرترین پێشێلکاری ئەنجامدراوە و لە هەڵەبجەش هیچ پێشێلکارییەک نەبووە".
پێشتریش به‌پێى راپۆرتى ده‌سته‌ى داكۆكى له مافى رۆژنامه‌نووسان "له هه‌ولێر زۆرترین پێشێلكارى و سوكایه‌تى به‌رانبه‌ر به رۆژنامه‌نووسان كراوه، هه‌ر له گرتن و ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنى كه‌لوپه‌لى رۆژنامه‌نووسان و رفاندنیش".
چه‌ندینجاریش وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا له‌باره‌ى ره‌وشى ئازادى رۆژنامه‌نووسى له هه‌رێمى كوردستان هۆشداریی داوه‌و باسى زۆربوونى حاڵه‌ته‌كانى كردووه.