کوردستانی

بەهۆی بێ پلانی حکومەت بەشی وێژەیی لەلێواری نەماندایە

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەهۆی بێ پلانی حکومەت بەشی وێژەیی لەلێواری نەماندایە

مه‌ودا میدیا-

به‌پێى داتاو ئاماره‌كانى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، ساڵ به‌ ساڵ رێژه‌ى خوێندكارانى به‌شى زانستى به‌ره‌و كه‌مبوونه‌وه‌یه‌ و ره‌نگه‌ له‌ چه‌ند ساڵى داهاتوو شتێك نه‌مێنێت به‌ناوى به‌شى وێژه‌یی.

به‌پێى ئامارێك كه‌ ده‌ستى مه‌ودا میدیا كه‌وتووه‌ "له‌ ماوه‌ى ساڵى خوێندنى 2012 بۆ 2013 ژماره‌ى خوێندكارانى به‌شى وێژه‌یی 56 هه‌زار و 875 خوێندكار بوون، له‌ به‌رانبه‌ردا به‌شى زانستى 47 هه‌زار و 474 خوێندكاربوون".

هه‌روه‌ها "به‌پێى نوێترین ئامار، بۆ ساڵى خوێندنى 2023 بۆ 2024، واته‌ دواى ته‌نها یانزه‌ ساڵ، ژماره‌ى خوێندكارانى پۆلى دوانزه‌ى وێژه‌یی بۆ 33 هه‌زار دابه‌زیووه‌، له‌ به‌رانبه‌ردا به‌شى زانستى بۆ 86 هه‌زار به‌رزبووه‌ته‌وه‌".

له‌ ئاماره‌كه‌ ده‌رده‌كه‌وێت ته‌نها له‌ ماوه‌ى ئه‌و یانزه‌ ساڵه‌ زیاتر له‌ 23 هه‌زار خوێندكار له‌ به‌شى وێژه‌یی به‌راورد به‌ ئه‌مساڵ كه‌میكردووه‌، له‌ به‌رانبه‌ریشدا 40 هه‌زار خوێندكارى به‌شى زانستى زیادیان كردووه‌".

شادیار ئه‌حمه‌د، شاره‌زاى په‌روه‌رده‌ به‌ مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند" به‌دڵنیاییه‌وه‌ بێ پلانى حكومه‌ت هۆكارى ئه‌وه‌یه‌ به‌شى وێژه‌یی ساڵ به‌ ساڵ له‌ كه‌میدایه‌ و خوێندكار كه‌متر ده‌چنه‌ ئه‌و به‌شه‌".

وتیشى "هۆكاره‌كه‌ ئه‌وه‌یه‌ زیاتر له‌ 11 ساڵه‌ دامه‌زراندنى به‌شى وێژه‌یی نه‌ماوه‌ و خوێندكاریش ناچار بچێته‌ به‌شى زانستى به‌ ئامانجى ئه‌وه‌یه‌ بتوانێت له‌ داهاتوو ئیشێك بۆ خۆى بكات، هه‌مووشى بێ پلانى حكومه‌ته‌".

ع،ه
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان