کوردستانی
گه‌شتى عومره ده‌ستپێده‌كاته‌وه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
دواى ته‌واوبوونى وه‌رزى حه‌جى ئه‌مساڵ و پرۆسه‌ى گه‌ڕانه‌وه‌ى حاجیان بۆ وڵاتى خۆیان، ئه‌نجامدانى پرۆسه‌ى عومره ده‌ستپێده‌كاته‌وه.
میران عه‌لى، خاوه‌نى كۆمپانیا عومره به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "له‌گه‌ڵ ته‌وابوونى پرۆسه‌ى گه‌ڕانه‌وه‌ى حاجیان و چۆڵكردنی مه‌ككه، ده‌ست به گه‌شتى عومره ده‌كرێته‌وه".
وتیشى "1ى ته‌مموز، گه‌شته‌كانى عومره ده‌ستپێده‌كه‌نه‌وه له‌هه‌ردوو رێگه‌ى ئاسمانى و وشكانى، كۆمپانیاكانیش ئاماده‌كاریی خۆیان كردووه".
باسى له‌وه‌شكرد "نرخه‌كان گۆڕانكارییان به‌سه‌ر نه‌هاتووه بۆ ئه‌وانه‌ى به رێگاى ئاسمانى ده‌چن و بۆ ئه‌وانه‌شى به رێگاى وشكانى ده‌چن".
ع،ه