کوردستانی
ئه‌وانه‌ى ده‌ستیان هه‌بوو له ژێرئاو كه‌وتنى یه‌خته‌كه‌ى ئیتاڵیا گیران
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
دەزگای ئاسایشی هەرێم بڵاویكرده‌وه، چەند قاچاغچییەکی بازرگانیکردن بەمرۆڤەوە کە پەیوەندییان بەکەیسی ژێرئاوکەوتنی یەختەکەی کەناراوەکانی ئیتاڵیا هه‌بوو گیراون.
له راگه‌یه‌ندراوێكى ئاسایشى هه‌رێم هاتووه "پاش بەدواداچوون و کۆکردنەوەی زانیاریی لەسەر ئەو تۆمەتبارانەی دەستیان هەبووە لەناردنی ئەو هاوڵاتییانەی هەرێم بەڕێگەی قاچاغ بۆ کەناراوەکانی ئیتاڵیا، کە بووە هۆی ژێر ئاوکەوتنی یەختەکەیان و گیان لەدەستدانی زیاترلە 64هاوڵاتیی، بە فەرمانی دادوەری ئاسایش، توانرا لەرۆژی 25ى6، چوار تۆمەتباری گەورە قاچاغچی بازرگانیکردن بەمرۆڤەوە بەناوەکانی (ح،ح،ع )،(ب،س،م)،( م،ج،أ )،( د،ع،س )دەستگیربکەین".
باس له‌وه‌شكراوه "دەزگای ئاسایشی هەرێم، دڵنیایی دەداتە هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستان، هەوڵ و بەدواداچوونەکانمان بەردەوامە و لەئەنجامی لێکۆڵینەوەکان هەرکەسێکیتر ناوی بێت و بەشداربێت لەتاوانی بازرگانیکردن بەمرۆڤەوە لەناوخۆ یان لەدەرەوەی هەرێم، دەستگیردەکرێن و رووبەڕووی یاسا دەکرێنەوە".
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو "لەئێستادا تۆمەتباران بەیاسای ژمارە (28)ی ساڵی 20212دەستگیرکراون و لێکۆڵینەوە لەدۆسیەکانیان بەردەوامە".
رۆژى دووشه‌ممه‌ى هه‌فته‌ى رابردوو، یه‌ختێكى كۆچبه‌ران له ئاوه‌كانى ئیتاڵیا ژێر ئاو كه‌وتوو به‌هۆیه‌وه ژماره‌یه‌كى زۆر كۆچبه‌ر خنكان له ناویاندا زیاتر له 30 هاوڵاتیی هه‌رێمى كوردستان هه‌بوون.
ع،ه