کوردستانی
ئه‌مڕۆ یه‌كێتى بڕیار ده‌دات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، مه‌كته‌بى سیاسیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تى بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی كۆده‌بێته‌وه و له باره‌ى پرسى هه‌ڵبژاردن و كاته‌كه‌ى بڕیار ده‌دات.
به‌رپرسێكى باڵاى ئه‌و حزبه به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "یه‌كێتى هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردن بووه و له‌گه‌ڵ دواخستنى نه‌بووه، ئه‌مه مافى تاك به تاكى خه‌ڵكى كوردستانه‌و ناكرێ به بیانوى جۆراو جۆر ئه‌و مافه‌یان لێ زهوتبكرێت".
وتیشى "یه‌كێتى له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دایه به زووترین كات واده‌یه‌ك بۆ هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان دیاریبكرێت، ناكرێت مه‌ترسیی له‌سه‌ر ناوچه‌كه‌مان دروستبكرێت".
ئه‌وه‌شى ئاشكرا كرد "له كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆى حزبه‌كه‌ى بڕیار له باره‌ى هه‌ڵبژاردن ده‌درێت و ده‌خوازین چیتر به‌هۆى ململانێى سیاسی زیاتر دوانه‌خرێت".
هه‌رچه‌نده پێشتر كۆمسیۆنى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عیراق 10ى حوزه‌یران بۆ هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان د‌یاریكردبوو، به‌ڵام له لایه‌ن دادگاى فیدراڵیی عیراق كاره‌كانى كۆمسیۆن راگیرا‌و به‌هۆیه‌وه له‌و واده‌یه نه‌كرا.
ع،ه