کوردستانی
ساڵح موسلم: هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ین و گوێ به توركیا ناده‌ین
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
هاوسەرۆکی پێشووی پەیەدە رایگه‌یاند، سه‌ره‌ڕاى هه‌ڕه‌شه‌كانى توركیا بۆ سه‌ر رۆژئاواى كوردستان به‌ڵام له مانگى ئابى ئه‌مساڵ هه‌ڵبژاردنى شاره‌وانییه‌كان ئه‌نجامده‌ده‌ین.
ساڵح موسلێم، هاوسەرۆکی پێشووی پەیەدە رایگه‌یاند "لەسەر بەڵێنی خۆمان بۆ بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنی شارەوانییەکان لە مانگی ئابى ئه‌مساڵ به‌رده‌وامین، سەرەڕای هەڕەشەی تورکیا بۆ هێرشی سەربازی بۆ سهرناوچهكانمان".
وتیشى "ئەو هەڵبژاردنە بە ئامانجی بەڕێوەبەردنی کاروباری خۆجێیی و لە ناوچەی دەرەوەی کۆنترۆڵی حکومەتی ناوەندی بەڕێوە دەچێت، ئێمه هیچ ئامانجێکیان نییە بۆ جیابوونه‌وه لە سووریا".
باسى له‌وه‌شكرد "دواخستنى هه‌ڵبژاردن كه بڕیاربوو له‌م مانگه‌دا بكرێت، بەهۆی کێشەی لۆجستیکی لەگەڵ کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان، هه‌روه‌ها بەهۆی رای هەندێک لە پارتەکان بۆ کەم بوونی ماوەی بانگەشە بوو".
ع،ه