کوردستانی
سه‌ركه‌وتنه‌كه‌ى كاره‌با سێ رۆژ بڕى نه‌كرد
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
رۆژى یه‌كشه‌ممه، وه‌زاره‌تى كاره‌با له راگه‌یه‌ندراوێكدا باسى له‌وه‌كرد، سه‌ركه‌وتنیان له پێدانى كاره‌باى نیشتمانیی به هۆڵه‌كانى تاقیكردنه‌وه راگه‌یاند، ئه‌مڕۆ كوژاندنه‌وه‌ى گشتى روویدا.
رۆژى یه‌كشه‌ممه، وه‌زاره‌تى كاره‌با له راگه‌یه‌ندراوێكدا له‌باره‌ى پێدانى كاره‌باى نیشتمانی به هۆڵه‌كانى تاقیكردنه‌وه‌كانى پۆلى 12 وتى سه‌ركه‌وتوبین له‌و پلانه‌ى داماننابوو، به‌ڵام ئه‌مڕۆ كوژاندنه‌وه‌ى گشتى روویداو گرفتى له قوتابخانه‌كان دروستكرد.
لاى خۆیه‌وه غالب محه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌رى كۆنترۆڵى كاره‌باى سلێمانى رایگه‌یاند "له كۆمپانیاى دانه‌غاز، به‌هۆكارێكى نادیار كوژاندنه‌وه‌ى گشتى روویداوه به‌هۆى دابه‌زینى په‌ستانى غاز، به‌وه‌ش به‌رهه‌مهێنان كه‌مبووه‌ته‌وه و ناتوانرێت به‌رنامه‌ى دابه‌شكردنى كاره‌با جێبه‌جێ بكرێت".
له هه‌رێمى كوردستان پێدانى كاره‌باى نیشتمانی به زستان و هاوین زۆر خراپه و كه‌مترین كات كاره‌باى نیشتمانى ده‌درێت به هاوڵاتییان كه له‌نێوان 8 بۆ 10 كاتژمێره.